جوگرافیایی رواندز
ئەو شارە جوانەی کە هەنووکە لەبیرکراوە خاوەنی جوانترین تابلۆی سروشتی کوردستانە،
کە یەزدانی مەزن پێی بەخشیوە. جوگرافیاو هە ڵکەوتی سروشتی رواندز…. لە باکوورەوە…
چیای زۆزگ وسەریحەسەن بەگ و شاری سۆرانە. لەخۆرهەڵاتەوە…چیای هەندرێن ودۆڵی
باڵەکایەتی و چۆمانە. لەخۆرئاواوە…گرد و گۆڵەکانی باپشتیا و گۆڕەزو چیای خەلیفانە.
لە باشوورەوە چیای کوڕەک و ئارمووشە و بێجان و رانیە یە. ئاستی لەسەر دەریا ٧٠٦مەترە
رواندز ١٢٠کم لە هەولێرەوە دوورە. رێژەی دانیشتوانی ٢١٣٦٢ کەسن و لە ٤٢ گوند پێکهاتووە.