دیوانی شاعیر سامی رواندزی

0

خوالێخۆشبوو ، مامۆستا سامی عبدالقادر لە ساڵی ١٩٤١ دا ، لە شاری دێرینی رواندز چاوی بە دونیا هەڵهێناوە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە شارەکایدا تەواو کردوە و لە شاری هەولێر وەک مامۆستا بڕوانامەی بەدەستهێناوە، لە ساڵی ١٩٦١دا، لە رواندز دامەزراوە.

لە رێکەوتی ٩-٦-١٩٦٣دا، لە لایەن میری فاشستی بەغدا دەستگیر دەکرێت لەبەر ئەوەی سروودی نیشتیمانی مارشی کوردستانی ( ئەی رەقیب )ی بە قوتابیان گوتبۆوە، ماوەیەک زیندانی کراوە ماویەکیش لە کارەکەی دوور خرایەوە.

* لە ساڵی ١٩٨٤دا، بۆ شاری هەولێر دەگوازرێتەوەو لە قوتابخانەی زانکۆ ( مەلافەندی ) دەست بەکاربووە.

* لە ساڵی ١٩٩١دا، لەسەر داوای خۆی خانەنشینکراوە.

* مامۆستا سامی … هەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی بە هۆنینەوەی هەڵبەست کردووە، وەک بەرێزیان دەفەرمووێت ( سروشتی جوانی رواندز فێری نووسینی شیعری کردووە ).

* نووسین و بەرهەمەکانی لە رۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکان بڵاوکراونەتەوە و چەندین خەڵاتی دەست خۆشی وەرگرتووە.

* ئەو شاعیرە هەست ناسکە لە رێکەوتی ٨-٦-٢٠١٧دا، کۆچی دوایی کرد، هەزاران چرا لەسەر گۆری بێت .

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دیوانەکە بە شێوەی ( PDF )

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

error: ببورە بابەتەکە پارێزراوە