سێیەمین فێستیڤاڵی فەرهەنگی و هونەری پەروەردەی ڕواندز بەڕێوەچوو

0

ڕۆژی ٤ / ۳ / ۲۰۲٤ کاتژمێر ١:٣٠ پاشنیوەڕۆ، لەبەردەم هوڵی بۆنەکان، لەژێر چاودێری قایمقامیەتی قەزای ڕواندز،

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، بەهاوکاری بەشێک لە قوتابخانەکان، بە ئامادەبوونی

(هەڵگۆرد شێخ نەجیب)، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نوێنەری دامودەزگایەکانی حوکمی

و حیزبی دەڤەرەکە، فێستیڤاڵی فەرهەنگیی و هونەری بۆ بەشێک لە قوتابخانەکانی سنووری قەزای ڕواندز بەڕێوەچوو.

کار و چالاکییەکان بریتیبوون لە کاری دەستی قوتابییان و چالاکیی هونەری و تەندروستیی و

نمایشکردنی خواردنە کوردەوارییەکان و پێشکەش کردنی چەندین چالاکیی جۆراوجۆری فۆلکلۆری کوردی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

error: ببورە بابەتەکە پارێزراوە