میرنشینی سۆران

0

میرنشینی سۆران (١٣٩٩–١٨٣٥) حکوومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و

لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانی تێکچوو. میرنشینی سۆران

دامەزراندنی میرنشینی سۆران لەلایەن کوردێکەوە بوو ناوی موسا کوری کەلۆس بەگ بوو. کەڵۆس کوردێکی

گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی میر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت.

میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی 

میر محەممەد بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە.

میر محەممەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:

  1. چارەسەرکردنی شەڕ و گێرە و کێشەی ناوخۆیی.
  2. خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا. میرمحەمەد پاشا کۆرە پاش تێپەڕ بوونی سێ
  3. ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد.

لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و… ھتد دروست دەکران.

پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و

ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز دروست کرد، لەوانە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار)ی سوارە

و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار)یشی پیادە بوون.

لە ساڵی ١٨٣٣دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە

باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان.

میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا. لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک ھێنا:

  1. بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
  2. بەشی داھات و باج.
  3. بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و… ھتد.

میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی

دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە

ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا.

میر لە ساڵی ١٨٣٤دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد.

دەوڵەتی عوسمانیش ھەردەم خەریکی پلانی ھێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام ھەر سەر نەدەکەوت.

لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشاکە والی (سیواس)ی نارد، ھێزێکی گەورە و گرانیان

ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی

سۆران بگرێ.

دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە

گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد پاشا کۆرە یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشاندەوە.

سنووری میرنشینی سۆران

سەرچاوەکانی مێژووی ئیسلامی ئاماژە بە زاراوەی سۆران دەکەن و دەڵین: (الصھران – السھران بلاد الصھرییە).

و کۆنترین دەقی مێژوویی کە ناوی سۆرانی تێدا ھاتنبێت ئەم دەقەیە «مسالک الایصار» ھەروەھا لە (صبح الاعشی)

دا باسی سۆرانی کراوە. ئەمڕۆ ئەگەر بمانەوێت سنووری ئەم ناوچانە دیاری بکەین کە بە سۆران ناسراوە، زۆر جار

تەنھا ڕەواندزی بەدەستەوە ماوە ھەندێ جار سنووری دەسەڵاتی میرنشینەکانی دراوسێشی خستۆتة ژێر ڕکێفی

خۆی و گرتوویەتی. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانیین بڵێین ئەم شوێنانەی لەماوەی (٤٠٠) ساڵی دەسةڵاتی

(سۆران) باڵا دەستی ھەبووە و ئەوان بە موڵکی خۆیان زانیوە بریتییە لە (ڕەواندوز،ھاودیان، خەلیفان، ھەریر،

شەقڵاوە، ھەولێر، کۆیە (قەزا)، سماقولی).

سنووری ژووروی سۆران خۆی دەدا لەھەکاری و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە خوارووشەوە دەگەیشتە

میرنشینی بابان. ھەر وەکوو ساڵح محەممەدامین دەڵێ سنووری دەسەڵاتی میرایەتی سۆران لە

نێوان ھەردوو زێی گەورە دابووە و ھاوسنووربوو لەگەڵ میرنشینی بابان لە لایەک لەگەڵ میرنشینی

بادینان لە لایەکی ترەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

error: ببورە بابەتەکە پارێزراوە