پاشای گەورە ( میر محمد کوڕی مصطفى بەگ )
یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی میرنشینی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لەسەردەمی
حوکمرانییەتییەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و ھتد. لەھەر شوێن و ناوچەیەک
میرێکی دانا بوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو، کاریان دەکرد بۆیە لە لایان خەڵک ناونرابوو
پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمارکردووە و سەرکردەیەکی
بەتوانای سەردەمی خۆی بووە لە ساڵی ۱٨٣٦لە هێرشێکی بەرفراوانی دەوڵەتی عوسمانی پاشای
گەورە بەدیل گیرا و لە ساڵی ۱٨۳۷ لەناوبرا.
١٨٣٧ز ) میری میرنشینی سۆران بووە لە ساڵی ١٨١٣ تاکو کوژرانی لە ساڵی ١٨٣٧. بە پاشای گەورە ناسراوە،
میری ھەرە ناوداری میرنشینی سۆران بووە، ساڵی ١٨١٣ میر محەمەد کرایە میری سۆران.
ھەر لەسەردەمی ئەو ڕواندز پایتەخت بووە، کچی بایزبەگی باپشتی کە دەکاتە کچی مامی مارە دەکات
بەڵام لە بەر دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ عوسمانییە تورکەکان نایگوازێتەوە تاکو ساڵی ١٨٣٦ز عوسمانییەکان
بە ھاوکاری یەزیدییەکان و عەشیرەتی مزوری، ڕواندز داگیردەکەن و ئەم پاشایە گەورەیە بە دیل دەگرن و
بەناوی گفتوگۆ دەیبەنە ئەستەنبۆل لە ڕێگای گەڕانەوەی ھەر لە لایان عوسمانییەکان شەھیدی دەکەن،
ھەرچەندە خەڵکی دەڤەری ڕواندز خۆیان بە نەوەی ئەو دادەنێن بەڵام لەبەر ھۆکاری ئەوە تەنھا ڕێزگرتنە
بەڵکو ھیچ نەوەیەکی لەدووای خۆی بەجێ نەھێشتووە جونکە ژنی نەگواستبۆوە لەلایەکی تر لە کتێبی
شەڕفنامەی بەدلیسی ھاتووە کە پاشماوەو خزم و کەسانی ھەیە کە بریتین لە ھەندێک بەگزادەکانی ڕواندز و
باپشتیان ودێلزیان(دێرزیا) و دەرگەڵە و ئاڵانێ و شەقڵاوەو… ھتد. دەگێڕنەوە دەڵێن دوژمنان چەندین شوێنی
کوردستان داگیردەکەن بەڵام کەسێکی ئازاو چاونەترس بە ناوی ڕەشائاغا کە (دەبێتە باپیرە گەوڕەی ئیبڕاھیم
ئاغا و لەتیف نادرئاغا و سالح نادرئاغا و خزم و سەرۆکی بنەماڵەی باویل ئاغا) بە بێ ئاگاداری پاشا خۆیی و
بە ١٥٠–١٦٠کەس ڕووبەڕووی دوژمنان دەبنەوە لە ئەنجامدا بەسەر دوژمنان سەردەکەون، کاتێک کە ئەم
ھەواڵە بە پاشا گەیشت، پاشا یاوەرێکی خۆی بەناوی (سۆراو) ناردی بەشوێنیاو خۆشی لەبەر دەرگا
چاوەڕێی کرد و تاکو ڕەشاغا گەیشتە لای ئینجا لەگەڵ خۆی بردییە ژوورەوە و ھەر ئەم کاتە فەرمانی پلەی
(فەرماندەیی سوپای) پێ بەخشی. ھەموو ڕۆژانی ھەینی پاشای گەورە لە دووای نوێژی ھەینی لە
دیوەخانەکەی پێشوازی لە خەڵک دەکرد بۆ دیتنیان و گفتۆگۆ کردن لەگەل کردنیان تاکو لە نزیکەوە ئاگاداری
کاروبارو ئێش و ئازارەکانیان ببێ، جارێکیان ڕەشاغا مەلا عەزیز کە دەکاتە (باوکی باویل ئاغا) لەگەڵ خۆی
دەبات بۆ دیوەخان، پاشا دەپرسێت ئەمە فەقێ عەزیزە ڕەشا ئاغاش دەڵێت (بەڵێ) پاشاش وتی من حەزدەکەم
گوێ لەدەنگی ڕاگرم جونکە مەلایەکەی زۆر مەتحی لە لای من کردییە، فەقێ عەزیزیش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە
دەست دەکات بە خوێندنی قورئان بەڵام ھەر لەگەڵ دەستپێکردنی بە (اعوز بااللە الشیطان الرجیم) پاشا
لە جێگای خۆی ھەڵدەستێت و لەسەر چۆک دادەنیشێت کە تەواو بوو، پاشا ھەستا سەر پێ و لە چێگای
خۆی دانیشتوو زۆر بە ھێمنی لەسەرخۆ فەرمووی (ئەم قورئان خوێندنەی زۆر خۆش بوو، دڵم نەرم و
نیانی کەوتە ناوی، ھەیبەت لە دڵم پەیدابوو) ھەر ئەوکاتە بوخچەیەک دەشیای کە بریتی بوو لە خەنجەرێکی
کاڵا زیو و کورتەک و شەلوار و قوندەرەیەکی کڵاشی چاک و دەستە سڕێکی پێشکەش بە مەلا عەزیزی کرد.
لەوکاتەی کە عەلی بەگی میری یەزیدی بەخۆی و دوو کچی گیران، ئەم دوو کچە بوون بە موسڵمان و
میر یەکیێکیانی لە ڕەسول پاشای برای مارە کرد و ئەوی تریشیان لە مەلاعەزیز مارە کرد بەڵام عەلی
بەگ لە ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ لە سێدارە درا ھەرچەندە میر زۆر عاشقی ئازایەتی بوو بەڵام
لەبەر ئەوەی نەبووە موسڵمان بۆیە لەلایان مەلای خەتێ فتوای لەسێدارەدانی بۆ دەرجوو، جا ھەندێک
کەس بۆ مێژوو شێواندن دەڵێن گەلی عەلی بەگ بەناوی عەلی بەگی مامی پاشای گەورە کراوە جونکە
پاشا لەسەر خواردنی پارە و گەندەڵی لە سێدارەی داوە بەڵام ئەمە زۆر لە ڕاستییەوە دوورە جونکە
پاشای گەورە ھیچ مامی نەبووە بە ناوی عەلی بەگ، ئەو گەلییە بەناوی عەلی بەگی یەزیدی ناونراوە
کە لەوێ لەسێدارە دراوە.