ڕێز لە هونەرمەند و شاعیر سەلام نەورۆز گیرا
٢١ /٢/ ٢٠٢٤ ڕۆژی زمانی دایک، ڕێكخراوی هاوڕێیانی كتێب و كتێبخانەی گشتی ڕواندز، ئێوارە كۆڕێكی شیعر
خوێندنەوەیان بۆ (سەلام نەورۆز) ساز كرد، كۆمەڵێك دەقی جوان و ناسكی خوێندەوە، هاوكات هونەرمەندان
(چەتۆ نەورۆز و موخلیس سەید جەبار) بە پەنجە ئەفسوناویەكانیان ئاوازیان ئاوێتەی پەیڤەكان كردن. لە داوی کۆڕەکە،
شاعیر كتێبەكەی (دەنكە هەنارەكانی ناخ)ی بە واژۆی خۆی بۆ پێشکەشی ئامادەبوانی كرد
خەلاتی ڕێزلێنان لە لایەن، ڕێكخراوی هاوڕێیانی كتێب و كتێبخانەی گشتی ڕواندز، پێشکەش بەشاعێر کرا،
لە لایەن بەڕێوەبەڕایەتی هونەر و ڕۆشنبیری سۆران، چەپکەگوڵی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
سەلام نەورۆز، شێوەکار و پەروەردەکار و شاعیر، لە ساڵی ١٩٦٠ لە دایکبووە. ئێستا خانەنشینە،
دوای چەندین ساڵ لە دابڕان و دوورکەوتنەوە، جارێکی دیکە هاتەوە مەیدان، بە بەرهەمێکی
شیعری دڵی هەوادارانی خۆشکرد.
![]() |
![]() |