رەسول پاشای رواندز

0
( رسـول پاشـا ) ناوی تەواوی رسول بەگی مستفا بەگی ئۆغز بەگی سۆرانە ـ برای میری گەورە بو لە رواندز لە دایک بوەو لە وێ فێری خوێندن و نوسین و زانست و رەوشنبیری ئەو سەردەمی وەرگرتوە ھەمیشە یەکێک بوە لە ھەرەمتمانە پێکراوەکانی میری گەورەی سۆران لە ھەمو کاروبارێکی میر نشینی سۆران چ لە باری بەرێوەبردن و چ لە بواری سەربازی 1- لە سالی 1817 کە میری گەورە کارخانەی چەکسازی و تەقەمەنی و دارتاشی و چەرمسازی و زێرینگری و لێدانی سکەی پارە دروست کرد ھەموی لە ژێر سەرپەرشتی رسول بەگ بوە سەرکەوتنی ئەو ھەمو کارو بارەی بە سەرکەوتوی بەرێوە بردیە 2- ھەمیشە لەگەل لەشکری میر بوەو یەکێک بوە لە فەرماندەکان لە سالی 1823 کە میر ھەولێری گرت رسول بەگ لەگەلدابو لە ژێر فەرمانی رسول بەگ گوێر گیراو شەری عارەبانی کرد دەشتی شەمامک و کەندێناوەو قەراجی گرت دوا پێگەی بابانەکانی لە گەروی سەنگەران گرت و بابانەکانی شکاند ھەموی خستە ژێر حوکمی سۆران تا ئەمرۆش سەنگەرەکان و قەلاتی سۆران ماوە 3- سالانی 1832 – 1833 میری گەورە کە بادینانی خستە ژێر دەستی خۆی سالی 1833 رسول بەگی کردە حاکمی ئامێدی 4- لە دوای شەھید کردنی پاشای گەورە لە سالی 1838 لە سالی 1844 رسول بەگ لەگەل والی موسل محمد پاشا و والی بغدا علی پاشا رێکدەوێت و دەگەرێتەوە رواندز لە نامەی بایز بەگی مامی رسول بەگ دەردەکەوێت رسول بەگ ( 5 ) سندوق زێری میری گەورە کە شاردرابۆوە دراوە بە محمد پاشای والی موسل بە ئاگاداری علی پاشا والی بغدا بە فەرمانی علی پاشا والی بغدا رسول بەگ خاکی ھەریرو رواندزی دەدەنەوە 6- رسول پاشا لە سالی 1844 – 1852 زۆر بە رێکو پێکی و داد پەروەرانە خزمەتی خەلکی کوردستانی کردوەو خاکی سۆرانی پاراستوە لەگەل ئەوەش ئەو کەسانەی کە ھەوادارانی تورکان بون سزای دابون 7- لەسالی 1853 – 1856 تورکان گرفتیان بۆ دروست دەکردو داوای باج و سەرانەیان دەکرد رسول بەگ رق ئەستور بو نەیدەدا گوێ رایەلی نەدەکردن 8- لە سالی 1856 تورکان لەشکریان ھێناو بەرێکەوتن لەگەل عشائری کورد خائن بون راوندزیان داگیر کرد رسول پاشا لەگەل کۆمەلێ سەرھەنگ و دەستەو دایرەی خۆی چونە سیدەکان و لەوێش بۆ شنۆ کە وەلی عھدی ئێرانی بۆی دیاری کردبو زۆر بە محترمی ( 5 ) سال میوانی ولی عھدی ئێرانی بو 9- لە سالی 1861 رسول پاشا لەگەل نامیق پاشای والی بغدا رێکەوت کە رسول پاشا خۆی خێزانەکەی بگەرێتەوە کرکوک ئەوانی دیکەش ھەمویان گەرانەوە رواندز رسول پاشاو عائیلەکەی لە گەرەکی امام قاسم نیشتەجێن بون 10- لە سالی 1863نامیق پاشا رسول پاشای کردە متصرفی بغدا تا سالی 1865 11- لە سالی 1865 نامیق پاشا لەگەل خۆی بردیە ئەستەنبۆل 12- لە سالی 1866 رسول پاشا بو بە والی وان نزیکەی 10 سال والی وان بو 13- سالی 1875 – 1881 رسول پاشا بو بە والی ئەرزەرۆم لە سالی 1877 رسول پاشا لەگەل لەشکری احمد مختار پاشای بابان اشتراکی شەری روسی کرد پلەو پایەی وەزیری فخری وەرگرت 14- رسول پاشا سالی 1884 لە ئەرزەرۆم کۆچی دوای کرد رسول پاشا( 5) کوری ھەبوە 1- اسعد بەگ 2- فتاح بەگ 3- رشید بەگ ئەو سێ کورە دایکیان رواندزی بوە 4- احسان بەگ دایکی خەلکی ئەرزەرۆم بوە 5- بھرام بەگ دایکی کچی علی بەگی داسنی ئێزدیە لەگەل باوکی نەرۆیشت بۆ استنبۆل لە کرکوك ماوە لە کرکوك هاوسرگیری کرد نەوەکانی لە کرکوك مانەوە هونەرمەند حسن گەرمیانی و مام حسین و دکتور مهدی ئومێد کاک محمد و ماموستا فهمی
وەرگیراو لە لاپەرەی میرخانزاد خانی سۆران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

error: ببورە بابەتەکە پارێزراوە