ئەحمەد کەمال عەبدولحەکیم ئەفەندی
ئەحمەد کەمال عەبدولحەکیم ئەفەندی ساڵی ١٨٨٩ لە ڕواندز لەدایکبووە.
لە قوتابخانەی ڕوشدییەی ئەوکات لە ڕواندز خوێندوویەتی. لە بنەماڵەیێکی ڕۆشنبیر و ئاینپەروەر و زانستدۆست و ناودار بووە، کە بنەماڵەی ماڵە مەلایانی ڕواندز بووە، دەیان مەلا و زاناو ڕۆشنبیری و ناوداری تێداهەڵکەوتووە. برای حاکم خورشیدە فەندی ڕواندزی و مەلاتایەرە. خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی بەرز و جوان بووە. کاتێ ساڵی ١٩٣٠ کۆمەڵەی برایەتی نیشتمانی دادەمەزرێت، بەهاوکاری سلێمان بەگی سەلاحشۆڕ، لقێکیش لە قەزای ڕواندز دەکرێتەوە. شێخ کاکەمینی سەران سەرۆکی لقەکە بووە، ئەحمەد کەمالیش سکرتێر بووە. پیاوێکی پێشکەوتنخواز و دونیادیدە و دڵسۆز و چالاک بووە. چەندین پۆستی هەبووە، لەوانە بەڕێوەبەری کارگەیەکی ڕست و چنین و قوماش لە بەغدا لە ساڵی سییەکان. بەڕێوەبەری ناحیەی سورداش بووە لە چلەکاندا. زۆر کار و وەزیفەی جۆراوجۆری بینیووە. لە ساڵی ١٩٤٨ لە ڕواندز کۆچیدوایی کردووە. کوڕێکی بە ناوی ئیحسان هەبوو، ساڵی ١٩٤٢ لەدایکبووە، چەند ساڵێکە مردووە، ماوەیێک وەک فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاوینەهەواری هەولێر کاری کردووە. کچەکانی ئەحمەد کەمال (فەوزیە، نەزیمە، نەزیرە، شوکریە، سولحیە، پاکیزە).
ئا: یاسین برایم