سەردان کردنی سەر سپیلکیان
ئەمڕۆ کاک احمد قادر قائیمقامی قەزای رواندز ، کاک خسرۆ اسماعیل بەرێوبەری گشتی شارەوانیەکانی سۆران ، مهندس ڕێکان بەڕێوبەری بەشی باخچەکان ، سەردانی سەر سپیلکیان کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی جوانکاری بۆ ئەم شوێنە.
کەوا بڕیارە لەسەر بودجەی بەرێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆران ئەم شوێنە جوانکاری بۆ بکرێت کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی کەپری گەشتیاری و دروست کردنی سەوزایی و پیادەڕۆیی. وە لەسەر بودجەی قائیمقامیەتی قەزای رواندز دارچاندن و سیستەمی ئاودێری و حەوزی ئاوی بۆ دروست بکرێت.
چیا محمد سەرۆکی شارەوانی رواندز
سەرچاوە رواندز پرێس