حەرەس قەومی لە رواندزێ
لەو سەردەمەی ،کە شۆڕشی ئەیلول لە ١١ـ٩ـ١٩٦١ دەستیپێکرد، بەرە بەرە کەسانی بیانی کە بە عەرەبیان قسا کردن رۆژ بە رۆژ لە رواندزێ و هەموو کوردستانێ زیاتر دەهاتنەبەرچاو،ئەوانە وەک سیخور کاری خۆیان دەبینی. ساڵ دووای ساڵ پتر ترە بوون، بەداخەوە،بەڕاستی زۆر رەزا قورس بوون، لە ساڵی ١٩٦٣دا ژمارەیان زۆر ببوون وە بە (حەرەس قەومی)ناویان ئەبردن ، هەر بەئاشکرا رقو کینەیان بەرامبەری خەڵکی رواندزی نەبەردو کوردپەروەر دەرەبڕی، بە ئاشکرا قسەی ناشیرینیان بە پێشمەرگە ئەگۆتن،بەداخەوە……
بەبێ هۆ دەستدرێژی و زماندرێژیان بەسەر ئەو خەڵکە دەکرد،کوشتنی بەناهەق ولێدان ئیهانە کردن لایان ئاو خواردنەوە بوو، وەک ( مام عەبدولا ) خاوەن گازینۆ بە ناڕەوای کووشت گۆڕی پڕ لە نوور بیت.
ئەو حەرەس قەومیانە لە هەموو دامو دەگای میری کار بەدەست بوون و بەتایبەتی ،کە هەندەکیان وەک مامۆستا بوون، زۆر لە پۆشینی جلی کوردی ،کە هەندێ لە قوتابیان دەیان پۆشی، وەک(محەمەد مەرعی) بە ئاشکرا دەیگۆت (متمردین) واتە لادەر…. هەرو لە رێکەوتی ٩-٦-١٩٦٣دا رەشبگیری لە هەموو کوردستانا دەستی پێکرد، بێگومان رواندز یشی گرتەوە. ژمارەیەکی زۆر لە رۆناکبیرو کورد پەروەرانی رواندز یان زیندانی کردن …ئەوەی نزیک لەخۆم (مامۆستا سامی عەبدولقادر ) رۆحیشاد….بە خەبەر لێدانی لە لایەن سیخورەکی حەرەس قەومی ،کە پێکەوە لە قوتابخانەی بێخاڵی کوڕان بوو، کە مامۆستا سامی سروودی ئەی رەقیبی بە قوتابیانی گۆتوتەوە…. بەداخەوە ، بە دەیان ستەم و ناهەقی بە بێ هۆ لە خەڵکی بە شەرەفی شاری وراندز کرد.
ئامادە کردنی / ئاوێستا رواندزی