مێژووی رواندز
ئەو شارە ديرینە ،کە پڕە لە شانازی و قارەمانی و شۆڕشگیرو هونەرمەندو شاعیرو جوامێری کورد پەروەرە.
کە سەردەمانێک سەنتەری کاروان و سەراو وێژەو مزگەوت و خانەقا بووە. بە داخەوەو ئەو پلەی پێ نەبەخشراوە ،
کە شایستەی بووە. لە ساڵی ٧٠٥ – ٧٢٢ زدا، پایتەختی میری ئۆراتۆ بووە ، کو پایتەختی موساسیر بووە،
مێجەسەری هەنووکە. لە سەردەمی میر نشینی سۆراندا..(محەمەد پاشا) رواندز وەک مەڵبەندێکی
گرنگی بەشێکی زۆری کوردستان بووە و زۆر پێشکەوتنی بە خۆوە بینیوە، رواندز بەجارێ بژاببۆوە
هەتا خەلافەتی عوسمانی ،هەمیشە چاوی لەسەر بوو بەهەموو شێوەیەک رێگری لە دەستکەوتنەکانی دەکرد.
لە ساڵی ١٨١٥زدا، دراو سکەی خۆی هەبوو . لەسەرەتای سەدەی نۆزدەمەوە چەک وتەقەمەنیو تۆپ و
گولە تۆپ و شیرو خەنجەر بە سەرپەرشتی وەستا رەجەب بوو. ئەم کارگەیە لە رواندزی کۆن (کاولۆکی)
هەنووکە دامەزراوە. لەساڵی ١٨٣٦ زدا، بە پیلانەکی قێزەون دوژمنانەوە، بە فەرمانی خەلیفەی
عوسمانی محمەد پاشا بزر کرا هەتا هەنووکەش کە س نزانی کۆڕو کفنی لە کوێیە ، هەتا دەگێڕنەوە،
لە دووای خنکاندنی فڕێ دەرێتە دەریای ڕەش. بەداخەوە…..ئەو خەونەی پاشا نەهاتە دی ،
کە دەیویست وڵاتەکی سەربەخۆی سووننی بەرامبەر سەفەویەکانەوە دابمەزرێنی … کە کۆتای بە
چەنگی جیهانی ئێکەم هات، بێگومان خەڵکی رواندز بەرە بەرە دەگەرانەوە، بەڵام نە بۆ
رواندزی جاران ، چونکە لەلایەن روسەکانەوە وێران سوتاندرا، بەناچاری بۆ هاوینە هەواریان و باغ
باخچەکانیان کە (رواندز) ی هەنووکەیە وە رواندزی کۆن بە (کاولۆکا) ناوبرا. لە ساڵی ١٩٢٣زدا،
ئێکەم قایمقامێ رواندزێ بەڕێز ــ سەید تاهە شەمزینی بوو – …رواندز لە کاتەیدا پێشوەچونێکی
باشی بە خۆوە بینی وەلە هەموو بوارەکانەوە بوو، بەڵام هەتاسەر نەبوو بەداخەوە. لە
ساڵئ ١٩٢٦زدا، دەزگای کرمانچی لە رواندز دامەزرا وە بەسەر پەرشتی رۆحی رەوان بێت
( حوسێن حوزنی موکریانی) یەوە بوو، هەتا ١٩٣٢ گۆڤاری زاری کرمانچی بڵاو دەکرد.