نەوەکانی مەلای خەتێ لە ئەمریکا، سەردانی گۆڕی مەلای خەتێیان کرد

0

رۆژی ٢٣ /١٠/ ٢٠٢٤ کۆمەڵێک لە نەوکانی مەلای خەتێ، پێکهاتبوون لە مامۆستا سوهیلە و مامۆستا سەفوەت، لەگەڵ برایەکەیان، کەسایەتی دیاری کورد لە ئەمریکا (د. وەفا زیائەدین ڕواندزی)، نەوەی خورشیدە فەندی ڕواندزی و منداڵەکانی (ئاڵان و لەیلا و گەیلان). دانیشتووی ئەمریکا، سەردانی گۆڕی زانای گەورەی کورد و میرنشێنی سۆران (مەلای خەتێ)یان لە شاری ڕواندز کرد. حاكم خورشيدە فەندی (١٨٨٠-١٩٥٧) کوڕی عەبدولحەکیم ئەفەندی کوڕی مەلای خەتێیە) یاساناس و حاکمێکی دیاری عێراق بوو، لەشاری هەولێر و کەرکووک، کاری کردووە، لە کەرکووک  مردووە و لەوێ نێژراوە. منداڵەکان و نەوەکانی خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و هەندێکیان لە دەرەوەی وڵات دەژن. گەڕانەوەیان بۆ کوردستان بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی خزموکەسوکاری خۆیان بوون و زانیاری وەرگرتن و کۆکردنەوە بوو لەسەر بنەماڵە و زانای گەورەی کورد، مەلای خەتێ. مەلای خەتێ، زانایاکی ناسراوی کوردبووە لەسەردەمی پاشای گەورە و میرنشینی سۆران؛ گۆڕەکەی لە گۆڕستانی گەردەگەردی ڕواندزە.

یاسین برایم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

error: ببورە بابەتەکە پارێزراوە