وشەی رواندز
١- روان+دز یا روێندژ (قەڵای پۆلین). ٢- رەوان + دووزێ … گوایە رەوەند کۆچەرەکان لە مابەینی دوو زێدان
(خەرەند و گەلی خارەڕەش) مەڕو ماڵاتیان دەلەوەڕاندن. ٣- روئێندژ ، رەوان ، راوندی، ئاوان، رەوەندی،
راودی، رواندز. لە ساڵی چلەکاندا جەماوەری رواندز بە ژنو و پیاوەو خۆپیشادانیان دژ بە رژیمی
پاشای ئیراق دەکرد. لە ساڵی ١٩٨٢ و ١٩٨٧دا،راپەڕینی جەماوەری هەموو وێکڕا دژ بە رژیمی
بەعسی فاشست بوونەوەو چەندین بریندارو شەهید درا، بێچگە لە زیندانی کردنی کەسانێکی زۆر
لە ژن و پیاو وە ئەزیەتێکی زۆر دران . رواندز خاوەنی ١٣ئەنفالە…. هەروا لە ساڵی بیستەکانیشەوە
قوتابخانە لە رواندز کراوە وە لە سییەکانە بۆ کچانیش کراوە.