سه‌ت ساڵ به‌ر له ئیستا
(كه‌سایه‌تییه‌كانی قه‌زای ڕواندز، له به‌ڵگه‌نامه‌کانی هه‌واڵگریی ئینگلیزه‌كاندا)
گۆڕینی بۆ كوردی: یاسین برایم رواندزی
په‌ڕتووكێكی تایبه‌ت، نهێنی (CONFIDENTIAL) هه‌واڵگری ئینگلیزه‌كان به‌ناوی (PERSONALITIES)، (موسڵ، هه‌ولێر، كه‌ركووك و سولێمانی) و ده‌وروبه‌ری، له ساڵی 1923 له چاپكراوه‌كانی به‌غدا، به (113) لاپه‌ڕه‌ی (A4) چاپكراووه؛ به فونتێكی ورد. ناوی چ كه‌سێكی به‌سه‌ره‌وه نییه و ڕاسته‌وخۆ بێپێشه‌كی و ناوی زیاتر له 600 كه‌سایه‌تیی ئایینی و سیاسیی و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و كارگێڕیی و سه‌رۆك هۆز و عه‌شیرت و ناوچه جیاجیاكان، له نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و ئایینه جۆراوجۆره‌كانی له‌خۆ گرتووه. له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری و سیخوڕ و پیاوه‌كانی خۆیان ئه‌م زانیارییانه كۆكراونه‌ته‌وه. هه‌ریه‌كی به چه‌ند دێڕێكی كورت، پوخت، زانیاری ورد خراونه‌ته ڕوو. هه‌ڵه‌ی زۆر و له زانیاری كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه و زیاده‌ڕۆیی و ناشیرینكردن و به‌خراپ ناوهێنان ودروستكردنی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و ناڕه‌وا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌بوون و هاریكارییان نه‌كردوون، یا له دژی ئه‌وان یاخی بوون. (ده‌بلیۆ. ئار. هی)، حاكمی سیاسی هه‌ولێر له‌كاتی داگیركاری، ئه‌و له كتێبی دووساڵ له كوردستان، هه‌مان ئه‌و زمانه پیس و پڕ ڕق و دوژمنكارانه‌ی هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌ی دكاربردوون، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌بوون. ئه‌مه خووی ئینگلیز و داگیركه‌ره خۆ به گه‌وه‌رتر و زاڵ و باڵاتر ده‌بینێت و به‌كه‌م سه‌یركردنی نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌سته. ده‌بینین له وه‌سفی زۆر كه‌سایه‌تییدا و ئه‌و سیفه‌ت و درۆیانه‌یان به‌كارهێناوون، وه‌ك وشه‌ی نه‌زان، گوماناوی، خیانه‌تكار، هه‌ڵگه‌ڕاوه، گه‌مژه، بێده‌سه‌ڵات، بێبایه‌خ، چه‌ته و ڕێگر… تد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوون و به فیكی سیاسه‌تی ئه‌وان هه‌ڵده‌ستان و داده‌نیشتن و یارمه‌تیده‌ریان بوون، به پیاوی باش و قاره‌مان و دڵسۆز له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن. تۆی خوێنه‌ر له ته‌رازووی ویژدان و ئه‌قڵی خۆت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی داگیركه‌رانی ئینگلیز هه‌ڵبسه‌نگێنه. دوای هه‌ر ئه‌وانه‌ی به خراپ و سووك سه‌یری ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌یان كردوون، له دوای داگیركاری و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق، دێن پێڵاو بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییانه داده‌نێن و پله و به‌رپرسیاره‌تی گه‌وره‌یان پێده‌ده‌ن؛ جا بڕوانه سیاسه‌ت و باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان. به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له‌و په‌ڕتووكه ناویان هاتووه، وه‌ك ئاغا و به‌گ و شێخ و سه‌رۆك هۆز وعه‌شیرت، ئێمه ناڵێین هه‌موویان فریشته‌ن و هه‌مووشیان ئه‌و كه‌سه ناشیرین و خراپانه نین، كه ئه‌وان به به‌قسه‌ی ناڕه‌وا و بوختان و درۆ و سیفه‌تی نه‌خوازراو بۆیان داتاشیوون. ئێمه وه‌ك خۆی بێده‌ستكاری و بێ په‌راوێزنووسین و بێ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست، ده‌خه‌ینه ڕوو.
له‌م نووسینه ئاوڕ له كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی قه‌زای ڕواندز ده‌ده‌ینه‌وه، به‌و پێیه‌ی من كوڕی ئه‌و شاره‌م و به ئاسانی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌م شاره بناسمه‌وه. ئه‌مه بۆكه‌سێكی شار و ده‌ڤه‌رێكی دیكه به هه‌مان شێوه بێت. گرینگه ئاوه‌ڕ له مێژووی خۆمان بده‌ینه‌وه و بزانین دوژمنان و ناحه‌زان چۆن باسی ئێمه‌یان كردووه. ئه‌م نووسین و به‌ڵگه‌نامانه، ڕاستی و نادروستی بایه‌خی خۆی هه‌یه. تێبینی ئه‌وه‌م كردووه، هه‌ڵه‌ی زۆر، زانیاری نادروست، سیفه‌تی ناڕه‌وا، زانیاری دووباره له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان. ناشیرینكردن وناوزڕاندن، بێبه‌هاكردنییان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و پێگه‌ی ئایینیی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه. ئه‌مه مێژووه و مێژووی زه‌نگینی ئێمه به ئه‌قڵی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و لووتبه‌رزی و ده‌ستی خیانه‌ت و چه‌واشه‌كاری ئه‌وان. مێژووی باب و باپیرانی ئێمه، جێی شانازیی و ئاوڕلێدانه‌وه‌یه، ڕوویێكی مێژوومان بۆ ده‌خاته ڕوو و جارێكی دیكه، ئێمه وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ پێی ئاشناده‌بینه‌وه.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره باسمان كردوون، كه‌م تا زۆر. ڕۆڵیان هه‌بووه و خاوه‌ن ناو و پێگه‌ی خۆیان بوون. زۆر كه‌سایه‌تیی دیكه‌ش هه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و قه‌زایه‌ن، له شاره‌كانی دیكه كاریان كردووه و یان له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به‌و شاره نین، به‌ڵام له‌كاتی خۆی كار و خزمه‌ت و ڕۆڵیان له‌و مێژووی قه‌زای ڕواندز هه‌بووه و به‌شداری شۆڕش و به‌رگریكردن له شاری ڕواندز له‌سه‌رده‌می ئینگلیز و عوسمانی و ڕووسه‌كان كردووه. وه‌ك شێخ ئه‌حمده‌ی بارزان و سورچییه‌كانی بجیل و خۆشناوه‌كانی شه‌قڵاوه و هۆزی هه‌ركی و زۆر سه‌رۆك عه‌شیرت و هۆز و ئاغا و به‌گی دیكه، له باسكردنیان له‌م كتێبه ئه‌و ڕۆڵه‌یان خراوه‌ته‌ڕوو.
كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی قه‌زای ڕواندز، له‌م كتێبه:
1. ئه‌حمه‌د ئاغای شێروانی
سه‌رۆكی هۆزی شێروانه، پیاویكی پیر و تایبه‌تمه‌ندیێكی میهره‌بان و جوان و لێڵێ هه‌بوو. كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو به سه‌ر شێروان و تا مزووری. به‌و جۆره دڵسۆزیه‌كه‌ی دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌و به‌رده‌وام پیشنیاری كردووه، كه یارمه‌تی حكومه‌ت بدات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی بۆ شاری ڕواندز، ئه‌گه‌ر سه‌رباز ڕه‌وانه كرابێت، ڕازی نییه له به‌رهه‌ڵستكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشووریه‌كان. ئه‌و له ساڵی 1921 له ڕواندز، په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌می هه‌بوو له‌گه‌ڵ داگیركاری حكومه‌تی توركیا و ده‌وڵه‌ت.
2. ئەحمەد ئاغای ناودەشت
له قه‌زای رواندز، زیاتر ناسراوه به به‌گۆك. به درێژایی كات ده‌ژیا بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی (یوسف)ی برای. كه به‌ده‌ستی جه‌ندورمه‌كانی (های) له‌ناوچوو بوو. سه‌ر به‌هۆزی دۆڵه‌مه‌ڕین. برایه‌كی پیر و نه‌رمونیانی هه‌یه، به‌ناوی ڕه‌شیدبه‌گ. به‌كه‌سایه‌تیێكی چالاك و زیندوو وه‌سف ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بچووكی و زیره‌كیی، له لایه‌ن (ئۆزده‌میر) كرا به قائیمقامی ڕواندز.
3. ئه‌حمه‌دئاغای زراری
پێش ئۆپڕاسۆنه‌كانی نیسانی ساڵی 1923 هاته ڕواندز.
4. ئیسماعیل به‌گ
له ڕواندز، كوڕی سه‌عید به‌گی كۆچكردووه، نه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا پاشایه. ته‌مه‌نی بیست ساڵ بوو، گه‌نجێكی قۆز و ڕه‌فتار جوان و ڕووخۆش بوو، په‌روه‌رده‌ی باش بوو، چیژی له‌و شكۆ و گه‌وره‌یه‌ی ده‌بینی، كه به هۆی خێزانه‌كه‌یه‌وه هه‌یبوو. له ساڵی 1919وه‌كوو (D. A. P. O) ده‌ستنیشانكرا، به‌ڵام زۆر گه‌نج بوو، كه‌مئه‌زموون بوو بۆ ئه‌م پۆسته. ئێستا ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه به هۆی بارودۆخی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵكه‌كانییه‌وه له لایه‌ن شۆڕشگێڕان. ئێستا له هه‌ولێر ده‌ژی.
5. باویل ئاغا
له ڕواندز دژ به سیاسیه‌تی ئینگلیزه‌كان وه‌ستایه‌وه، كه‌سایه‌تیێكی ڕاڕابوو دژ به به‌ریتانیا له ڕواندز، باوكی نوورییه. له ساڵی1920 زیندانی كرا و دوا‌تر ئازاد كرا.
6. به‌گۆك : بڕوانه ئه‌حمه‌د ئاغای ناوده‌شت.
7. حاجی نه‌ورۆز ئه‌فه‌ندی
نه‌وه‌ی حاجی ڕه‌جه‌بی دروستكه‌ری ئه‌و تۆپه‌یه كه محه‌مه‌د كور(پاشای كۆره) به‌كاری ده‌هێنا؛ ئه‌و سه‌ركرده‌ی میرنشینێكی سه‌ربه‌خۆ بوو، هه‌ندێجار هه‌موو هه‌رێمه‌كه‌ی تا سنووری جه‌زیره له‌به‌رده‌ست دابووه. سه‌ر به ڕژێمی توركی بووه و به‌دناویش بووه. به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌قڵاوه و به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن بووه. سه‌ت هه‌زار ڕو‌پیه‌ی به فه‌رمانی ئێمه دزی و به‌هۆی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌وه، باشترین خانووی له ڕواندز بۆ خۆی درو‌ستكرد. باڵایێكی مه‌یموونئاسا، فڕوفێڵی شه‌یتانیی، زیره‌ك و ترسنۆك بوو. پێده‌چیت كاریگه‌ریێكی ورد و به‌رچاوی هه‌بووبێت. له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ڕابه‌ره خێڵه‌كانی وه‌كوو محه‌مه‌د ئاغا و به‌گۆك (به‌هۆی ژن و ژنخوازییه‌وه) له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵه و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دئه‌مین ئاغای ده‌رگه‌ڵه هه‌بووبێت. دوای كشانه‌وه‌ی (A.P.O) له ساڵی 1919 كرا به كارمه‌ندی حكومه‌ت (Government Agent) یوسف به‌گی زاواشی، كه برای به‌گۆك بوو، هه‌ڵوێستێكی گه‌مژانه و یاخیبووانه‌ی گرته به‌ر، كه ئه‌و به سیفه‌تی كارمه‌ندی حكومه‌ت، هێز و ئازایه‌تی دامركاندنه‌وه‌و ئاره‌زووشی بۆ ئه‌مه نه‌بوو. دوای گیرانی یوسف، هه‌ر به زیندانیكراویش گیانی له‌ده‌ستدا. حاجی نه‌ورۆز له ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به‌خشرا. له ساڵی (1922_1923)ش، بووه نووسه‌ری باوه‌ڕپێكراوی (ئۆزده‌میر). به‌گشتیی تاوانبار ده‌كرا، كه هاوسۆزیی پرۆ_توركی هه‌یه، به‌ڵام وا پێده‌چوو ئه‌و باوه‌ڕی وابێت، كه‌وا هیچ قائیمقامێك له بارودۆخه سه‌خته‌كانیشدا، هه‌وڵی زاڵبوون به‌سه‌ری و یانیش لابردنی نادات.
8. خدرئاغای باویان
یه‌كیكه له سه‌ركرده‌كانی هه‌ڕووتی، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ توركه‌كان بوو له دژی كویگۆل (koicol) له مانگی نیسانی 1923 له (بیاوێ) شه‌ڕی ده‌كرد. له باتاس ساڵی 1921 یه‌كێك بوو له به‌رپرسی سه‌ره‌كی كوشتنی دڕندانه‌ی ئه‌فسه‌ری تورك (كه‌مال ئه‌فه‌ندی).
9. خورشید به‌گ
ئه‌و له ڕواندز هیچ گرینگیه‌كی نییه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نوری باویل ئاغا دایه.
10. خورشید ئه‌فه‌ندی كوڕی عه‌بدولحه‌كیم ئه‌فه‌ندی
له هه‌ولێر حاكمی سوڵح بوو، پێشتر ئه‌ندام بووه له دادگای یه‌كه‌می كه‌ركووك، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ڕواندز بووه، به‌ویژدانه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد. له‌به‌رئه‌وه‌ش خۆشه‌ویست نه‌بوو، زیاتر لایه‌نگری تورك بوو زیاتر له‌وه‌ی لایه‌نگری به‌ریتانیا بێت. نێزیكه‌ی 40 ساڵ ده‌بێت. خزمی خێزانی شێخ به‌كر بوو، كه ڕاسپێردراوی مزگه‌وتی شێخ به‌كربوو له ناوچه‌ی شێخ به‌كر له هه‌ولێر.
11. خورشید ئاغای هه‌ركی
پێش ئۆپراسۆنه‌كانی نیسانی 1923 هاته ڕواندز.
12. ڕه‌شید ئاغای شێروان
برازای ئه‌حمه‌د ئاغایه، كه له ساڵی 1922 كۆچیدوایی كردووه. هیچ شتێك له سه‌ر كه‌سایه‌تیی ئه‌و نه‌زاندراوه.
13. ڕه‌سوڵ ئاغای باڵه‌كیان
ئه‌و و مه‌لا یوسف هه‌مان هۆزن. وا پێده‌چێت ژیانێكی باشیان هه‌بێت، ئه‌وان له‌وكاته‌ی ده‌ركه‌وتنه، له دوای داگیركردنه‌وه له نیسانی 1923 كاتێ بۆ شاری ڕواندز هاتن.
14. ڕه‌شید به‌گ
ڕه‌شید به‌گ برای یوسف به‌گی كۆچكردووه، كه ئاغای ناوده‌شت بوو له قه‌زای ڕواندز. فێله یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی خه‌ریك بوو له ساڵی 1919ببێته هۆی چۆڵكردنی ڕواندز له یاخیبوونه‌كه‌ی سلێمانی. ئه‌و به‌دوای یه‌ك ده‌زگیر ده‌كرا و له ڕێگه‌ی چوون بۆ هه‌ولێر مرد. ڕه‌شید به‌گ پیاویكی ڕێكخراو و هه‌ڵسوكه‌وت باش بوو باش خوێندبووی، هیچ به‌شداری نه‌كرد له ئاژاوه‌كه‌ی ساڵی 1920 تا وه‌كوو ڕواندز چۆڵكرا، ئه‌وكات خۆی به حاكمی ڕواندز ناساند. ئێستا یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی پارتی دژ به حكومه‌ت له ڕواندز. وا ناسراو بوو پیاوێكی لاوازه، براكانی دیكه‌ی (به‌گۆك) و (مه‌جیدبه‌گ) بوون. دوو زڕ براشی هه‌بوون به‌ناوی به‌كر به‌گ و خورشید به‌گ له گوندی (هه‌سنان) ده‌ژیان.
15. سه‌عید ئه‌فه‌ندی
له قه‌زای ڕواندزه، یه‌كیك بوو له هاوڕێ هه‌ره دڵسۆزه‌كانی ئه‌فسه‌ره سیاسیه‌كانی به‌ریتانیا، برایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، سه‌رۆكی ئایینی ناوچه‌ی ڕواندز بوو. وا ڕاگه‌یاندرا به هۆی ئامۆژگارییه توندڕه‌وه‌كانی زیانیكی زۆری گه‌یاند. له نیسانی 1923 گه‌ڕایه‌وه ڕواندز، له‌و كاته‌ی شاره‌كه دووباره ده‌ستی به‌سه‌رداگیرایه‌وه. ڕێگه‌ی پێدرا بۆ گو‌نده‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه. قازی پێی وابوو كه‌سه كاریگه‌ره‌كان دڵسۆز نین و یاره‌مه‌تی ده‌رنین.
16. سولێمان به‌گ
له ڕواندز، له خێزانی عه‌بدوڵڵاپاشای باتاس بوو، تاوانباربوو به كوشتنی (سه‌عیدبه‌گ)ی كوڕی عه‌بدوڵڵا پاشای. له موسڵ زیندانی كرا، دوا‌تر ئازاد كرا. به‌و مه‌رجه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه ڕواندز و له ژیر چاودێری بوو. له‌ڕاپه‌رینه‌كه‌ی 1920 هاته ڕواندز و ئاسایشی بۆ پته‌وكرا. له ئاژاوه‌كه تێوه‌گڵاو. دوا‌تر نامه‌یێكی نووسی و خۆی ناساند به (حاكمی ڕواندز هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن خه‌ڵك). ماوه‌ی حوكمڕانی كورت بوو، دوا‌تر به بێ پاره له نێو وڵات ده‌سوڕایه‌وه. له كانوونی دووه‌می 1921 هاته هه‌ولێر و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا. به‌ڵام نه‌یتوانی پاره‌ی سزاكه‌ی بدات، ئه‌و پیاوێكی ناپه‌سندی وه‌كوو مار بوو، كه زمانێكی درێژی هه‌بوو و هیچ شوینكه‌وتووی نه‌بوو.
17. شه‌وكه‌ت به‌گ نه‌سره‌ت ئاغا
له ڕواندز جێگای بایه‌خ نییه، برایه‌كی هه‌یه به ناوی شه‌وكه‌ت، ماوه‌یێك پێش ئێستا پشتی شكا، له لێدانێك كه له لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه ئازاردرابوو، هه‌ردوو برایه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن
18. عه‌بدوڵڵا پاشای باتاس
پیاوێكی پیری نزیكه‌ی 90 ساڵی بوو. ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی زیاتر بوو له هه‌ر پیاوێكی زیندوو له كوردستان. له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی تور‌كان له ڕانیه و هه‌ولێر و ئامێدی و به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش له سلێمانی. له هه‌ر شوێنێكی كوردستان، كێشه‌یێك هه‌بووه، بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌و ده‌نێردرا. ئه‌و به‌شێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له دراوسێبوونی باتاس و رواندز (موڵكی زۆر). ئه‌و پیاوێك بوو، خاوه‌ن و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوو، خاوه‌ن شكۆ و هه‌یبه‌ت بوو. سه‌عید به‌گی كوڕی شوێنپێی ئه‌وی گرت بوو. كاریگه‌ری ئه‌وی له‌سه‌ر بوو پله‌ی به‌رزكرایه‌وه له ڕواندزه‌وه بۆ ئاكرێ. تاوه‌كوو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له باتاس كوژرا. له 1920ماوه‌ی ئاژاوه‌كه‌ی ڕواندز و باتاس، هه‌موو موڵكه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی كه‌وته ده‌ستی شۆڕشگێڕان، ئه‌و به‌ته‌واوی مایه‌پووچ بوو. پشتی به یارمه‌تی حكومه‌ت به‌ست، ئه‌و ماوه‌یه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو موڵكه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بوو ببێته لایه‌نگریی دوژمنه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌ویش زۆر به هێزانه ئه‌مه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. له ساڵی 1921 له شه‌قڵاوه ده‌ژیا، له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌ی كه حكومه‌ت موڵكه له‌ده‌ستدراوه‌كانی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و كه‌سیكی دڵڕه‌فێن و كراوه و دڵسۆز و به به‌زه‌یی بوو، له ساڵی 1923 له هه‌ولێر په‌نابه‌ره (داده‌نیشێت).
19. عه‌لی به‌گی سورچی
له ده‌شتی هه‌ریر نیشته‌جێیه، له‌گه‌ڵ مه‌جید ئاغا، چه‌كی له توركه‌كان وه‌رگرت و له ساڵی 1922_1923 چووه پاڵ ده‌سهه‌ڵاتدارانی تورك.
20. عه‌لی ئاغای باڵه‌ك
له گوندی ڕایاته، یه‌كیكه له سه‌رۆكه لاوه‌كانی باڵه‌كایه‌تی، پێگه‌یه‌كی گرینگی هه‌یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی فارس (ئێران).
21. فه‌تحوڵڵا به‌گ برادۆستی
له سیده‌كانه، سه‌رۆك و به‌رپرسی عه‌شیرتی برادۆسته. ده‌وترێت لایه‌نگریی به‌ریتانیایه. تاكه سه‌رۆكه له سه‌رۆكه‌كانی برادۆست، ڕاسته‌وخۆ دوای داگیركردنی رواندز له نیسانی 1923 هاته شاره‌كه. سه‌رۆكیكی دیكه هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌یه به‌ناوی فه‌تاح به‌گ، كه مامی عه‌زیز به‌گه، به هۆی ڕاونان و بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركه‌كان برینداربوو.
22. فه‌تاح برادۆستی. (بڕوانه فه‌تحوڵڵا به‌گی برادۆستی).
23. كاكه‌مینی سه‌رانی
شێخی سه‌رانه، شێخیكی ناسراوی ڕواندز بوو، پیاوێك بوو كاریگه‌ری ئایینی هه‌بوو، به شێوه‌یه‌كی مه‌زن به‌رپرسیار بوو له پشێویه‌كانی ساڵی 1920. خۆی كرد به حاكمی ڕواندز، به‌ڵام شكستی هێنا. له ڕازیكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، یه‌كیك بوو له زانایه‌كانی گوندی سه‌ران. كوڕی شێخ عه‌بدولسه‌مه‌ند ئه‌فه‌ندی بوو، كه به خه‌لیفه‌ی نه‌قشبه‌ندی داده‌ندرا له لایه‌ن شێخ حه‌بیب ئه‌فه‌ندی. زانیارییه‌كانی سنوورداربوو، هه‌روه‌ها ڕێز و كاریگه‌ری هه‌بوو به هۆی باوكی كۆچكردووی، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی فه‌رمانی ده‌رده‌كرد. نێزیكه‌ی 55 ساڵ ده‌بوو. برایه‌كی به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان و سی زربرای به ناوه‌كانی (مه‌لا عه‌بدوڵڵا و كاكه عه‌لی و مه‌لا عه‌زیز) هه‌بوو، خزمی خێزانی باویل ئاغا بوو. تا ئه‌م دواییانه هه‌ندێ شوێنكه‌وتووی بازرگان و چه‌ندانی دیكه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئایینی ئه‌و دابوون، كه خۆیان ته‌رخانكردبوو بۆ خوێندن له لای باوكی وه‌ك تۆبه‌كار. ده‌ڵێن به هۆی شێوازی تووند و ده‌مارگیرییه‌وه له‌ده‌ستداوه كه زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی كه شوینكه‌وتووان خۆیان بۆ ئاماده‌كردبوو، كه‌سیكی كۆنه‌په‌رست و ده‌مارگیربوو.
24. كاكه‌مینی هه‌رووتی
ڕابه‌ری ئایینی هه‌ڕووتییه‌كان بوو، هانده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وانه بوو له دژایه‌تییكردنی ستوونی هێزه‌كانی به‌ریتانیا و ئۆپڕاسۆنه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له نیسانی ساڵی 1923 دووباره ده‌ستبه‌سه‌ر ڕواندز دابگرن و داگیری بكه‌ن. ( بڕوانه هه‌مان كه‌سایه‌تیی كاكه‌مینی سه‌ران).
25. كه‌ریم به‌گ
له ڕواندزه، له بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدوڵلا پاشایه. له‌سه‌رده‌می توركه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێكی ساده و خراپ بووه. كه‌سێكی به توانایه، به‌ڵام جێگای متمانه نییه، به (پیاوێكی بچووكی پیس) وه‌سفكراوه. له مۆریلان (morwilian) ده‌ژێت و له زۆربه‌ی ئاژاوه‌كان هه‌ر له‌وی ماوه‌ته‌وه. پێده‌چێت لایه‌نگریی حكومه‌ت بێت. زۆربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ ئیسماعیل به‌گ به‌سه‌رده‌بات. له پێشوازیكردن و میوانداری ناوه‌خۆیی.
26. كه‌ریم به‌گی خه‌یلانی
پێش ئۆپڕاسۆنه‌كانی نیسانی 1923 هاته ڕواندز.
27. محمود سه‌عیدبه‌گی برادۆست
له ڕواندز، سه‌رۆك هۆزی برادۆسته. ئه‌و پیاوێكی به‌ساڵاچوو و لاوازه و توانای كه‌می هه‌یه و زۆر كاریگه‌ری نییه، نه هاوكاری حكومه‌ت بكات، نه ڕێگریش بێت. ئاره‌زووی خۆی ده‌ربڕی له گرتنه ده‌ست و كۆنتڕۆڵكردنی حكومه‌تی به‌ریتانیا.
28. محه‌مه‌د خورشید ئه‌فه‌ندی
له بنه‌ڕه‌تدا، كوڕی ڕواندزه، له ئه‌سته‌نبۆڵ له یاسا خوێندوویه‌تی. زۆر پێگه‌ی یاسایی جیاوازی هه‌بووه له ناوچه‌ی ئاسیا، له ساڵی 1919_1920 حاكمی دادگای ئاشتی بووه له كه‌ركووك. له ساڵی 1922 حاكمی دادگای ئاشتیی بووه له هه‌ولێر. پیاوێكی خاوه‌ن بێزاركه‌ر و ناپه‌سندبوو، به‌ڵام ڕاستگۆ و به توانا بوو. (بڕوانه هه‌مان كه‌سایه‌تی خورشید ئه‌فه‌ندی كوڕی عه‌بدولحه‌كیم ئه‌فه‌ندی).
29. محه‌مه‌د عه‌لی ئاغا
له خوارووی شاری ڕواندز، نێزیك له هاوینه‌هه‌واره‌كه‌ی جوندیان له وه‌رزی به‌هار و هاوین له‌وێ ده‌ژیت. هه‌میشه هاوڕێی ئه‌فسه‌ره به‌ریتانیاكان بووه. له مانگی نیسانی 1923 ئه‌و نامه‌ی بۆ به‌ریتانیه‌كان ده‌نووسی و ئاگاداری كردنه‌وه. كاریگه‌ری كه‌می هه‌یه و مێشكیكی باشی نییه، وا له هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕاستگۆ و نیگه‌ران نییه.
30. محه‌مه‌دمین به‌گ (میری ده‌رگه‌ڵه)
له ده‌رگه‌ڵه داده‌نیشێت، نێزیكی رواندز، سه‌رۆكی هۆزی بچووكی ده‌رگه‌ڵه‌یه، به (تاقێكی وێنه‌كێش) وه‌سفكراوه. به‌پیاوێكی هه‌تا بڵێی ساده و بێ‌مانا وه‌سفكراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئاقڵی هه‌بوو، توانی 20 تفه‌نگی حكومه‌ت به‌ده‌ستبهێنی، له چه‌كداماڵینی ئه‌و هێزه‌ی له ئه‌یلوولی1920 ڕواندز پاشه‌كشێی كرد. له ئابی 1922 پشتگیری توركه‌كانی كردووه و دژی حكومه‌ت چالاك بووه. دوای هاته‌وه له‌سه‌رده‌می داگیركردنه‌وه‌ی ڕواندز له نیسانی 1923 له لایه‌ن هێژی لیڤیه‌وه، كاتێ 20 تفه‌نگی وه‌ك نرخی پێشكه‌شكردنی ده‌سته‌به‌ركرا. دۆستیكی نێزیكی شێخ محه‌مه‌دی باڵه‌كه.
31. محه‌مه‌دئه‌مین ئاغای باڵه‌ك
له ڕواندز، به فه‌رمی به ئاغای هۆزی باڵه‌ك ناسرا. ته‌مه‌نی 50 ساڵ ده‌بوو. له ساڵی 1919 وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باڵه‌ك له قه‌زای ڕواندز دیاریكرا. به‌ته‌واوی به دڵسۆزی مایه‌وه له ته‌واوی بارودۆخه گۆڕاوه‌كانی حكومه‌ت تا 1920. به‌هێزترین و ڕێزدارترین ئاغا بوو له ناوچه‌كه‌دا. پیاوێكی ژیر بوو، ده‌یتوانی 50 تفه‌نگ هه‌ڵگرێت و كۆبكاته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن پارتی ئۆپۆزسیۆن له هۆزه‌كه‌ی خۆی په‌كه‌وته كرا. ئامۆژگارییه‌كانی زۆر به سوود بوون، به‌ڵام نه‌یتوانی كارێكی دیاركراو بكات. له ساڵی 1921 مووچه‌كه‌ی وه‌ستیندرا. له ساڵی 1922 ناچاركرا خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات و ملكه‌چ بێت بۆ توركه‌كان، هه‌ندێ پیاوی نارد له‌گه‌ڵ هێزی هۆزه‌كانی ناوچه‌كه بۆ ڕانیه له مانگی ئاب، كاتێ پایه‌ی به‌ریتانیا ناچار به كشانه‌وه كرا. به‌ڵام له كۆتایی ساڵی 1922ئاماده‌ی نیشاندا بۆ یارمه‌تی دانی سه‌ید ته‌ها بۆ ده‌ركردنیان له ڕواندز. كاتێك له نیسانی 1923 ڕواندز داگیركرا، ڕه‌تیكرده‌وه كه ڕێگه به ئوزده‌میر بدات، كه خانه‌نشین بێت. له ناوچه‌كه، پێشنیاری قائیمقامی بۆ كرا، به‌ڵام ڕه‌تیكرده‌وه، چونكه نه‌یده‌ویست وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت. له ناو هه‌موو ئاغا‌كان ئه‌و باشترین په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی هه‌بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق. پیاویكی ژیر و وریا و ئاگاداربوو له نه‌ریتی خێڵه‌كی، له گوندی وه‌ڵاش ده‌ژیت.
32. مسته‌فا ئه‌فه‌ندی
كه‌سێكی دیار و سه‌رنجڕاكیشی ڕواندزه، پیاوێكی زۆر گرینگ نییه و زاوای شێخ محه‌مه‌د ئاغای باڵه‌كه.
33. مه‌لا عه‌لی
سه‌رۆكه له وڵاتی مه‌نگۆڕایه‌تی، له گوندی كه‌رسۆنان (karsonan) نیشته‌جێن. له بنه‌ڕه‌ت له ڕواندزه‌وه هاتوون. به‌ڵام ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ برایه‌كه‌ی ده‌ژیت كه ناوی ئه‌مین ئه‌فه‌ندی، سه‌رۆكی قه‌ڵادزێیه، چێژ له ناوبانگی ده‌بینێت، وه‌كوو موسڵمانێكی باش و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌یه و زۆرباش په‌روه‌رده كراوه و زیره‌ك و لێهاتوو و سه‌رقاڵه. له مه‌نگوڕایه‌تی كاریگه‌ری هه‌یه خوێنده‌وارێكی باشی هه‌یه و پیاوێكی سه‌رنجڕاكێشه. ئه‌و كه‌سێكه له به‌كارهێنان و تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی (zudi)و ده‌توانێ له هه‌موو ڕوویێكه‌وه ئامۆژگاری بكات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ته‌رازووی هێز له ناوچه‌كه‌دا. هه‌واڵنێرێك و بریكارێكی باش و به‌سووده بۆ كاروباره‌كان، ده‌كرێت پشت به قسه‌كه‌ی ببه‌سترێت. براده‌ری بابه‌كر ئاغایه.
34. نه‌سره‌ت كوڕی ئه‌شره‌ف ئاغا (بڕوانه شه‌وكه‌ت كوڕی ئه‌شره‌ف ئاغا).
35. نووری ئه‌فه‌ندی باویل ئاغا
له‌سه‌رده‌می توركه‌كان له ڕواندز ئه‌فسه‌ری جه‌ندورمه‌كان بوو، له‌سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له سلێمانی له ساڵی 1919 ئاستێكی به‌رزی پێشكیش كردووه، ئه‌و به هۆی ئه‌و كاره باشانه‌ی ئه‌نجامی داوه، هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و سورایته‌وه، كاتێ له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه، كه‌وته ئاژاوه‌گێڕی دژی حكومه‌ت. دووجار ده‌زگیركراوه و دووجاریش هه‌ڵاتووه. له ساڵی 1920 ئیسماعیل به‌گ_ جێگری حكومه‌ت له ڕواندز برایه‌كی ئه‌وی كوشت. دوا‌تر نووری به ئاشكرا دوژمنایه‌تی ئه‌وی ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ندی به (به‌گۆك)ه‌وه كرد. هه‌وڵی خۆی دا بۆ كوشتنی ئه‌فسه‌رانی سیاسیی. كاتێ ئۆزده‌میر له مانگی حوزه‌یرانی 1922 ده‌ركه‌وت. له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا وه‌كوو فه‌رمانده‌ی جه‌ندورمه‌كان ده‌ركه‌وت و كاری كردووه. ده‌وترێت كه‌سایه‌تێكی لێهاتوو و فه‌رمانده بووه.
36. یوسف ئاغای باڵه‌كیان: بڕوانه ڕه‌سوڵ ئاغای باڵه‌كان.
* كتێبی (PERSONALITIES)، (موسڵ، هه‌ولێر، كه‌ركووك و سولێمانی) و ده‌وروبه‌ری، 1923، به‌غدا.
*لە گۆڤاری ئارژین، ژمارە(٥)، پاییزی٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە.